سەردێڕ:

ڤیدیۆی ڕەفتاری منداڵێك ١٠ ملیۆن بینەری هەبووە

فۆتۆ: 
2019-02-06

21773 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆی منداڵێك بە ڕادەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و زیاتر لە ١٠ ملیۆن بینەری هەبووە، بەهۆی ئەوەی بەشێوازێکی ژیرانە لە سیسەمەکەی خۆی دەچێتە دەرەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی پێبگات یان بکەوێت.

وەك لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، منداڵەکە ڕێگایەکی ژیرانە دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی بە سەلامەتی لە سیسەمەکەی بچێتە دەرەوە کە بەرزە و هەر چوار لایەکەی داخراوە.

ئەو منداڵە کە ئاماژە بە ناوەکەی نەکراوە، جێگاکەی لادەبات و لە بەشێکی کراوەی خوارەوەی سیسەمەکەیەوە قاچەکانی دەباتە دەرەوە، پاڵ بە سیسەمەکەیەوە دەنێت تا لای سیسەمەکەی دایك و باوکی، ئینجا خۆی هەڵدەداتە سەر جێگاکەی دایك و باوکی، بەم ڕێگەیەش بەسەرکەوتووانە و بەبێ ئەوەی هیچ ئازارێکی پێبگات لە سیسەمەکەی خۆی دەچێتە دەرەوە.