سەردێڕ:

وێنە.. ڕزگارکردنی شۆفێرێک دوای هەڵواسرانی بارهەڵگرەکەی بە پردێکدا

رزگارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکە
فۆتۆ: IHA
2019-02-06

18413 جار خوێندراوەتەوە

شۆفێرێکی بارهەڵگر لەسەر پردێکی وڵاتی تورکیا تووشی ڕووداوێکی سەرنجڕاکێشی هاتوچۆ دەبێت و پاش ماوەیەک ڕزگاردەکرێت.

شۆفێری بارهەڵگرێک لە شارۆچکەی باخچەی سەربە شاری عوسمانییەی تورکیا، دوای ئەوەی لەسەر پردێک تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت، کەلـلەی بارهەڵگرەکەی بە هەڵواسراوی بە پردەکەوە دەمێنێتەوە.

شۆفێرەکە لەناو بارهەڵگرەکەدا چاوەڕوان دەبێت تا ئەوکاتەی تیمێکی فریاکەوتن دێن و ڕزگاریدەکەن.

ئوناڵ کارا، کە شۆفێری بارهەڵگرەکەیە، بۆ ماوەیەک و بە بەرزیی چەند مەترێکەوە مایەوە و دوای ڕزگارکردنیشی خرایە ژێر چاودێریی پزیشکییەوە.

تیمەکە دوای ئەوەی لە ڕێگەی پەتێکەوە گەیشتن بە کەلـلەی بارهەڵگرەکە، شۆفێرە بریندارەکەیان ڕزگارکرد.

ع.ا