سەردێڕ:

مالیزیا.. بەهۆى جۆلانێکردن بە منداڵەکەیان دایک و باوکێکی ڕووسی دەستگیرکران

ەهۆى جۆلانێکردن بە منداڵەکەیان دایک و باوکێکی ڕووسی دەستگیرکران
فۆتۆ: 
2019-02-06

6448 جار خوێندراوەتەوە

دایک و باوکێکی ڕووسی لە مالیزیا دەستگیرکران پاش ئەوەی لە نمایشێکی سەر شەقام جۆلانێ بە منداڵێکی ساوا دەکەن.

لە بابەتێكی ماڵپەڕی سی ئێن ئێندا ئاماژەی بە دەستگیرکردنی دایک و باوکێکی ڕووسی کردووە، کە لە نمایشێکی سەر شەقام لە وڵاتی مالیزیا جۆلانێ بە منداڵە ساوەکەیان دەکەن.

گرتەی ڤیدیۆیی ئەم نمایشە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا بڵاوبووەتەوە، تیایدا باوکێک جۆلانێ بە منداڵە ساواکەی دەکات و بەرزی دەکاتەوە بۆ سەر سەری و چەند جارێک بۆ سەرەوە هەڵی دەدات.

لە کۆمێنتێکی فەیسبوکدا دەربارەی ئەم کردارە، کەسێک نوسیویەتی، "ئەمە کردارێکی زۆر نەشیاو و ناتەندروستە بۆ تەندروستی ئەم منداڵە ساوایە".

پاش ماوەیەک پۆلیسی مالیزی دایک و باوکەکەیان دەستگیرکردووە و ڕایانگەیاندووە، " باوانی ئەم منداڵەمان دەستگیرکرد، لەبەرئەوەی ئەم جۆرە شێوازە هەڵسوکەوتانە بەرامبەر منداڵان لە مالیزیا قەدەغەیە".

ئەو دایک و باوکە دانیشتوی وڵاتی ڕووسیان و بە چەندین وڵاتی ئاسیادا گەشت دەکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە نمایشانە کە لە ڕوسیادا وەک نمایشێکی کولتووریی تەماشا دەکرێت و جۆلانێکردن بە منداڵی ساوا لە کەلتوری ڕووسیدا باوە.

ئ.ر

 

malaysia baby.jpg

A Russian couple was arrested in Kuala Lumpur, Malaysia, on 4 February, 2019, after being accused of swinging a baby by the legs and throwing it in the air during a street act.