سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-06

1196 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ ٦٢ دۆلار و ١٢ سەنت دابەزی، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بۆ ٦٣ دۆلار و ٦٣ سەنت دابەزی.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.

ئـ. فـ