سەردێڕ:

وێنە.. تاڤگەکانی ئەرزڕوم بەستوویانە

بەستنی تاڤگەکانی ئەرزڕوم بەهۆی سەرماوە
فۆتۆ: ئەنادۆڵو
2019-02-06

5620 جار خوێندراوەتەوە

تاڤگەکانی شارۆچکەی ئوزوندەرەی سەر بە شاری ئەرزڕومی تورکیا بەهۆی سەرماوە بەستوویانە.

ئوزوندەرە کە بە ناوەندی گەشتیاریی زستانەی ئەرزڕوم ناسێنراوە، بەهۆی سەرماوە تاڤگەکانی بەستوویانە و بەبەرزی ٣٠٠ مەتر سەهۆڵ دروستبووە.

بەرزی تاڤگەگان لە ٢٥ مەترەوە تاکو ٣٠٠ مەتری تێدایە.

ئەو کەسانەی وەرزشی هەڵگەڕان بە شاخدا دەکەن، روویان لە ناوچەکە کردووە و بە تاڤگەکاندا کە بوون بە پارچە سەهۆڵی بەرز سەردەکەون.

لەگەڵ ئەوەی شارۆچکەکە لە ناوچە هەرە ساردەکانی تورکیایە، بەڵام بەهۆی بەستنی تاڤگەکانییەوە لە زستاندا گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.

ع.ا