سەردێڕ:

ئاهەنگی ئەمساڵی خەڵاتی ئۆسکار بەبێ پێشکەشکار دەکرێت

ئاهەنگی خەڵاتی ئۆسکار
فۆتۆ: ئەرشیف
2019-02-06

2610 جار خوێندراوەتەوە

ئاهەنگی خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئەمساڵ بۆ یەکەم جار بەبێ پێشکەشکاری فەرمی بەڕێوەدەچێت.

کاری بورک وتەبێژی ئەکادیمیای خەڵاتەکان و سەرۆکی کەناڵی سەرگەرمیی ئەی بی سی بە کەناڵی ئەی بی سی هەواڵیی راگەیاند، ئاهەنگی ساڵی ٢٠١٩ی خەڵاتەکانی ئۆسکار بەبێ پێشکەشکاری فەرمی بەڕێوەدەچێت.

کێڤین هارت ئەکتەری کۆمیدی ئەمریکی کە بڕیار بوو پێشکەشکاری ئاهەنگی ئەمساڵی خەڵاتەکە بێت، لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوودا بەهۆی پۆستە هۆمۆفۆبیاکانییەوە (ترس لە هاوڕەگەزبازیی) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، کە مشتومڕێکی زۆری بە دوای خۆیاندا هێنا، کشانەوەی خۆی لە پێشکەشکاریی ئاهەنگەکە راگەیاند.

دوای ماوەیەک لە دەنگۆی ئەوەی ئاهەنگەکە بەبێ پێشکەشکار بەڕێوەدەچێت، بەم لێدوانەی کاری بورک ئەمڕۆ هەواڵەکە پشتڕاست کرایەوە.

خەڵاتی ئۆسکار خەڵاتێکی سینەمایی ساڵانەی ئەمەریکییە و، لەلایەن ئەکادیمیای هونەر و زانستی وێنەی جوڵاوی ئەمەریکییەوە دابیندەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی باشترینەکانی پیشەسازی فیلم لە ئەمەریکا و، لەلایەن ئەندامانی ئەکادیمیاکەوە دەنگیان لەسەر دەدرێت، وا بڕیارە ئەمساڵ لە ٢٤ی شووباتەوە فێستیڤاڵی سینەمایی خەڵاتی ئۆسکار سازبکرێت.

ع.ا