سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە لە خێرا دەرکردنی ڕێنماییەکانی خەرجکردنی بودجە

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق
فۆتۆ: پەیجی حکومەتی عێراق
2019-02-05

3221 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا داوایی لە لایەنە پەیوەندارەکان کردووە، پەلە بکرێت لە خێرا دەکردنی ڕێنماییەکانی خەرجکردنی بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی فیدراڵی.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە (٥ی شوباتی ٢٠١٩) لە ڕاگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی کردووە لەسەر پرۆگرامی حکومەت و لەلایەن سەرجەم ئامادەبوانەوە  ئیمزا کرا، بۆ ئەوەی بکرێتە بەڵگەنامە بۆ جێبەجێکردنی بە وردەکارییەوە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لە میدیاکانەوە بڵاودەکرێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەنجومەنی وەزیران میوانداری لە تیمی بودجەی فیدراڵی کرد لە هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانان و گفتوگرا دەربارەی پەلەکردن لە دەرکردنی ڕێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر ئەوەی بانکی نێودەوڵەتی سندوقێک دابمەزرێنێت بە ناوی سندوقی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق.

ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ (٤ شوباتی ٢٠١٩) سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق یاسای بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدراڵی په‌سه‌ندكرد.

ع.م