سەردێڕ:

لەمەودوا لە مێسنجەردا دەتوانیت نامەکانت لای کەسی بەرامبەر بسڕیتەوە

فێرکارییەکەی ببینن
لۆگۆی ئەپی مەسنجەر
فۆتۆ: 
2019-02-05

196256 جار خوێندراوەتەوە

 تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەمڕۆ سێشەممە (٥ی شوباتی ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، لەمەودوا بەکارهێنەرانی تا ١٠ خولەک دوای ناردنی نامەیەک دەتوانن لای خۆیان و بەرامبەریش بیسڕنەوە.

دواجار فەیسبوک تایبەتمەندنی سڕینەوەى نامەى نێردراوی لای کەسى وەرگر لە ئەپی مێسنجەر زیاد کرد و لە نوێترین وەشاندنی ئەپەکەدا بەکارهێنەران دەتوانن تا دە خولەک دوای ناردنی نامەکەیان، ئەو نامەیە لای کەسى وەرگر بسڕنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەیسبوک، تایبەتمەندییەکە بۆ نامەى تایبەت و گروپەکان بەکاردێت و لەکاتی سڕینەوەى نامەکەدا، بەکارهێنەر دوو هەڵبژاردنی هەیە، یەکێکیان سڕینەوەى نامەکەیە لای خۆی، دووەمیان سڕینەوەى نامەکەیە لای بەرامبەرەکەشى.

ئەم خزمەتگوزارییەش کاتێک کارا دەبێت کە بەکارهێنەر دوایین وەشاندنی مەسنجەری پێبگات.

ئەم تایبەتمەندییەش ماوەیەکی زۆر بوو بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک چاوەڕێیان دەکرد.

زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە دوای ئەوە هات کە چەند نامەیەکى مارک زوکەربێرگ، خاوەنی فەیسبوک بە نهێنی لە سندوقی نامەى چەند کەسێکدا کە پێشتر نامەى بۆ ناردبوون سڕابوویەوە، دواتر ئەو کەسانە سکاڵایان تۆمارکرد و فەیسبوکیان ناچار کرد ئەو تایبەتمەندییە بۆ تەواوی بەکارهێنەران زیاد بکات.

ع.ا