سەردێڕ:

بە تەمەنترین درەختی جیهان بناسە

درەختی باوباب بە یەکێک لە درەختە هەرە بە تەمەن و بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-02-05

34274 جار خوێندراوەتەوە

درەختی باوباب بە یەکێک لە درەختە هەرە بە تەمەن و بەناوبانگەکانی جیهان دادەنرێت، نزیکەی ٨ جۆری هەیە شەش جۆریان لە وڵاتی مەدەغەشقەرە، لە کیشوەری ئەفریقاش بڵاوە هەیە بە تایبەت لە خۆرئاوای سودان و وڵاتی تانزانیا.

درەختی باوباب بەوە ناسراوە بەرگەی کەشو هەوا گەرمەکان و شوێنە وشکەکان دەگرێت، چونکە توانای گلدانەوەی بڕێکی زۆری لە ئاوی هەیە لەناو خۆیدا.

بەهۆی شێوازی گەشەکردنی لق و پۆپەکانییەوە ئەم درەختە وا ناودەبرێت کە بەشێوەیی پێچەوانە ڕوابێت، چونکە لقەکانی لەسەرەوە هاوشێوەی ڕەگی درەختی ئاسایی وایە.

لەبەر ئەو تایبەتمەندیەش لە هەندێک وڵاتی ئەفریقا  بە درەختی هەڵگەڕاوە یان درەختی نانی مەیمون ناسراوە، بەڵام بەم دواییانە ناوێکی زانستی بۆ دانراوە بەناوی "درەختی ئادانسونیە" وەک ئاماژەیەک بۆ ناوی میشال ئادانسونی زانای فەرەنسی.

بەرزی ئەم درەختە دەگاتە ٢٥بۆ ٣٠ مەتر، قەدەکەی دەگاتە نزیکەی ١٥ مەتر تەمەنی لە نێوان ٢بۆ ٣ هەزار ساڵدایە و لە وەرزی پایزدا گەڵاکانی دەستدەکات بە دەرکەوتن و ماوەی ٩ مانگی ساڵ هیچ گەڵایەکی پێوە نییە.

درەختی باوبات لە ناوەوە بۆشە و توانای گلدانەوەی نزیگەی هەزار بۆ دوو هەزار و ٥٠٠ لیتر ئاوی هەیە، ئەوەش وایکردووە دانیشتوانی هەندێک ناوچەی ئەفریقا بۆ کاتی وشکەساڵی سودی لێ ببینن.

ئەم درەختە وەک هەر درەختێکی تر بەری تایبەت بە خۆی هەیە و ناوی "قەنقەلیس"ە و لەشێوەی بەڕوودایە و درێژەکەی  هەندێک جار دەگاتە ٤٠ سانتیمەتر و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و بی و سود لە ڕۆنی تۆی درەختەش وەردەگیرێت بۆ خواردن.

هەندێک لەم درەختانە کە وشک دەبن دانیشتوانی ئەو ناوچانە وەک خانوو شوێنی حەوانەوە سودی لێ دەبینن، بەشێوەیەک هەندێکیان دەتوانرێت نزیکەی ٤٥ کەس تیایدا دابنیشێت، بۆیە لە لایەن دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە رێزێکی زۆری لێدەگیرێت و زۆربەی ئاهەنگ و بۆنە تایبەتەکانیان لە سێبەری ئەم درەختەدا بەسەر دەبەن.

درەختی باوبات کراوەتە دروشم، بۆ نموونە نیوەی دروشمی وڵاتی سەنیگال ئەم لەم درەختەیە.

ع.م

Image result for ‫شجرة باوباب‬‎

Image result for ‫شجرة باوباب‬‎

Image result for ‫شجرة باوباب‬‎

Image result for ‫شجرة باوباب‬‎