سەردێڕ:

​وێنە.. شێفە بەناوبانگەکە بە شێوازێکى نوێوە دەرکەوتەوە

فۆتۆ: 
2019-02-05

10459 جار خوێندراوەتەوە

کەسایەتی دیاری تورکیا کە بەهۆی شێوازی خوێکردن بە خواردنەکانیدا ناسراوە و هەوادارێکی زۆری هەیە و بەو هۆیە چەندین لقی خواردنگەکەی لە دوبەی و تورکیا کردووەتەوە، بەستایلێکی جیاواز و نوێوە دەرکەوتەوە.

نوسرەت لە هەژماری خۆی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بە ستایلێکی جیاوازتر لە دەرکەوتنەکانی پێشووی کە چاکەت و پانتۆڵێکی سپی لەبەردایە و لەگەڵ گۆرانیبێژ و کەسایەتی دیاری ئەمریکا خالید محەمەد کە ناسراوە بە خالید دی جەی دەرکەوتووە.

هەروەک لە پۆستەکەیدا بڵاویکردووەتەوە کە بەیەکەوە بەنیازی کارێکن و لە ئایندەیەکی نزیکدا کارەکەیان ئاشکرادەکەن.

نوسرەت گۆکچە لە ساڵی ١٩٨٣ لە ئەرزەرۆمی باکووری کوردستان لە خانەوادەیەکی حەوت کەسی لەدایکبووە، سەرەتای کارکردنی وەک شاگرد بە مووچەیەکی ٥٠٠ دۆلارییەوە دەستیپێکرد و ئێستایش خاوەن خواردنگەیەکی ٤٠٠ کارمەندییە.

نوسرەت لە ئامادەکردنی گۆشتدا جۆرە نمایشێکی جیاوازی هەیە، ئەوەش لەکاتێکدا خوێ بە گۆشتەکەدا دەکات، ئەو جۆرە نمایشە بووەتە جێی سەرنجی خەڵک و میدیاکان، بەم جووڵەیە کە تاڕادەیەک لە جووڵەی ماری کۆپراوە نزیکە ناسراوە، ئێستا بووەتە کەسایەتییەکی دیاری تورکیا.

نتيجة بحث الصور عن ‪Nusret'in yeni imajı olay oldu!‬‏

نتيجة بحث الصور عن ‪Nusret'in yeni imajı olay oldu!‬‏

نتيجة بحث الصور عن ‪Nusret'in yeni imajı olay oldu!‬‏