سەردێڕ:

سه‌رۆك كۆمارى عێراق پڕۆژە یاساى بودجه‌ی گشتی ئەمساڵى ئیمزا کرد

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق
فۆتۆ: سەرۆکایەتى کۆمار
2019-02-04

3417 جار خوێندراوەتەوە

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق پڕۆژە یاساى بودجەى گشتی ساڵى ٢٠١٩ى پەسەندکرد.

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ دووشەمەمە (٤ى شوباتى ٢٠١٩) بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق یاسای بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی فیدراڵی په‌سه‌ندكرد.

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، بەرهەم ساڵح له ‌میانی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی وڵاتدا، دووپاتی پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی عێراق و ده‌ستكردن به ‌قۆناغی بونیاد و ئاوه‌دانكردنه‌وه كردووەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژى (٢٤ى کانونى دووەمى ٢٠١٩) پڕۆژە یاساى بودجەى عێراق لە پەرلەمان پەسەندکرا و پشکى کوردیش لە پڕۆژە یاساکە بە ١٢.٦٧% جێگیرکراوە.

ئ.ر