سەردێڕ:

عێراق و ئێران ڕێککەوتنێک سەبارەت بە کارەبا واژۆ دەکەن

فۆتۆ: 
2019-02-03

1176 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى وزەى ئێران ڕایگەیاند، بەمزوانە ڕێککەوتنێک لەگەڵ عێراق ئیمزا دەکەن بۆبنیاتنانى چەند وێستگەیەکى کارەبا و نۆژەنکردنەوەى تۆڕەکانى کارەبا.

ڕەزا ئەرکانیان ئاماژەی بەوەشکرد، لەچەند ڕۆژى داهاتوودا وەزیرى کارەباى عێراق سەردانى ئێران دەکات و ئیمزاى کۆتایى لەسەر ڕێکەوتنەکە دەکات کە بۆ ماوەى سێ ساڵە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، بەپێى ڕێکەوتنەکە نۆژەنکردنەوە ودروستکردنى چەند وێستگەیەکى کارەبا و هەروەها نۆژەنکردنەوەى تۆڕەکانى گەیاندنى کارەبا لە خۆدەگرێت.

باسی لەوەشکردووە، ڕیژەیەکى زۆرى وزەى کارەبا کە لەسەدا ٥٠ یە لە ڕێگەى تۆڕەکانى گەیاندنەوە بەفیرۆ دەڕوات و هەوڵ دەدەن لەڕێگەى ئەندازیارانى شارەزاى ئێرانیەوە ئەوە چارەسەر بکەن.

وەزیرى وزەى ئێران باسى لەوەشکردوە، تا ئەو کاتەى عێراق داواى دەکات هەناردەى کارەباى ئێران بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت و وڵاتەکەشى دەخوازێت لەڕێگەى عێراقەوە وزەى کارەبا بۆ سوریا بگوازێتەوە.