سەردێڕ:

​نوسەرێکى عێراقی لە شاری کەربەلا کوژرا

فۆتۆ: 
2019-02-03

2312 جار خوێندراوەتەوە

نوسەرێکى عێراق لە شاری کەربەلا و لەنزیک ماڵەکەى خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستڕێژى گولـلەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەو نوسەرە عێراقییە ناوی "عەلا مشزوب"ە و دەیان پەرتوک و ڕۆمانی نوسراوی هەیە و لە کاتی گەڕانەوەى بۆ ماڵەوە لەلایەن چەند کەسێکەوە  تەقەی لێکراوە و زیاتر لە ١٣ گولـلەی بەرکەوتووە.

عەلا مەشزوب ساڵی ١٩٦٨ لە دایکبووە و  کۆلێژى هونەرە جوانەکانی بەغدای لە ساڵی ١٩٩٣ تەواوکردووە و بڕوانامەى ماستەریشی لە ساڵی ٢٠٠٩ بەدەستهێناوە و دواتر لە ساڵی ٢٠١٤ دکتۆرای لە ئەدەب و هونەردا بە دەستهێناوە.

ئەم نوسەرە دەیان ڕۆمان  و کتێبی نوسیوە لەوانە کۆماری خان، شاری تیاچوو، ئاژاوەی نیشتمان ،  هاواری پێوەژنان... هیتد.. .