سەردێڕ:

ئایا نانی بەیانی یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی کێشی لەش؟

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-02-03

3969 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی ئوستڕاڵیا لە نوێترین لێکۆڵینەوەیاندا ئاشکرایدەکەن ئەگەرچی خواردنی ژەمی بەیانی یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکان و یارمەتیدەرە لە پێدانی وزە بە لەش، بەڵام ڕۆڵێکی گرنگی نییە لە کەمکردنەوەی کێشی لەش.

ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بەوە کردووە، لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن، ئەوانەی نانی بەیانی دەخۆن ڕۆژانە ٢٦٠ کالۆری زیاتر بەدەستدەهێنن بەراورد بەوانەی کە نایخۆن.

هاوکات زانایان باس لەوە دەکەن کە خواردنی نانی بەیانی سەرچاوەیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی ڕێژەیەکی باش لە کالسیۆم و خۆراکە ڕیشاڵییەکان و سەرچاوەی وزیە، جگەلەوانەش هۆکارە بۆ زیادبوونی تەرکیزی منداڵ.

خواردنی ژەمی بەیانی هۆکارە بۆئەوەی لە ژەمەکانی تردا بە بڕێکی کەمتر نان بخۆیت، زۆربەی توێژینەوەکانی پێشتر ئاماژەیان بە گرنگی خواردنی ژەمی بەیانیان کردووە، زانایانی زانکۆی موناش لە ئوستڕاڵیا بە پشت بەستن بەو توێژینەوانەوە و پەیوەندی بە دابەزاندنی کێشی لەشەوە لێکۆڵینەوەیان کردووە.

لە لێکۆڵینەوەکەی زانایانی ئوستڕاڵی  کە لە ماڵپەڕی "بی ئێم جی" پزیشکی بڵاوکراوەتەوە ئەنجامی ١٣ لێکۆڵینەوەیان خستووەتە روو بۆیان دەرکەوتووە کە هیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان خواردنی ژەمی بەیانیان و دابەزاندنی کێشی لەشدا.

رایدەگەیەنن ئەو کەسانەی کە ژەمی بەیانیان دەخۆن تەنها برێکی زۆر کالۆری جەستە بەدەست دەهێنن بە بەراورد بەو کەسانەی کە ژەمی بەیانیان ناخۆن، چونکە بە درێژایی ڕۆژەکە ئارەزووی خواردنیان کەمدەبێتەوە.

کیڤن والین پزیشکی شارەزا لە سیستمی خۆراکیدا و بەڕێوەبەری بەشی خۆراک لە زانکۆی کینگز کۆڵیدچ لە لەندەن ئاشکرایکرد، پێویستە خەڵکی لە ژەمی بەیانیان ئاگاداربێت بەتایبەت ئەگەر بۆ مەبەستی زیاتر بەدەستهاتنی کالۆری جەستە گرنگی بەو ژەمە بدەن.

ڕونیشکردەوە لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەنەکردووە کە خواردنی ژەمی بەیانیان زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، بەڵکو ژەمی بەیانیان گرنگە و سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی وزە و کالسیۆم و ماددەی ڕیشاڵییە بۆ لەش، لە ژەمی بەیانیاندا گرنگی بەخواردنە دانەوێڵەییەکان و شیر و ماست بدرێت، جگەلەوەش ژەمی بەیانیان نابێتەهۆی زیادبوونی کێشی لەش.

ئـ. فـ