سەردێڕ:

باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق یەکەم باڵیۆز بوو لە حکومەتەکەی مادورۆ جیابووەوە

فۆتۆ: 
2019-02-03

782 جار خوێندراوەتەوە

باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق یەکەم باڵیۆز بوو دژ بە حکومەتەکەی مادورۆ بڕیاریدا و پیشتگیری سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلای کرد کە خۆی وەک سەرۆکی کاتی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە.

ھەر لە دوای  ئەوەی خوان گوایدۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی مادورۆ ناناسێت و خۆی بە سەرۆکی کاتی وڵات ناوزەدکرد ، یەکەم باڵیۆز کە پشتگیری خوانی کرد و لە حکومەتەکەی نیکۆلاس مادورۆ جیابووەوە  جۆناسان فیلاسکۆ باڵیۆزی ڤەنزوێلا بوو لە عێراق.

لە  گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە بڵاوبووەتەوە،  جۆناسان فیلاسکۆ داوا لە گەلی ڤەنزوێلا کردووە کە ھەستن دژ بە نیکۆلاس مادورۆ و پشتگیری

 ئەمەش لە دوای ئەوە ھات، خوان گوایدۆ سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی ڤەنزوێلا و سەرۆکی پارتی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە، رایگەیاندبوو کە حکوومەتەکەی مادورۆ ناناسێت و خۆی بە سەرۆکی کاتی وڵات راگەیاندبوو.

چەند رۆژێک لەمەوبەر گرووپێکی سەربازیی سەر بە یەکێتی پارێزگاریی نیشتمانی لە کاراکاس، لەرێگەی بڵاوکردنەوەی پەیامێکی ڤیدیۆییەوە داوایان لەخەڵک کرد کە راپەڕن.

دوای رووداوەکەی ناوچەی کۆتیزای شارەکەش ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و، ٢٧ سەربازی یاخی خۆیان رادەست کردبوو.

ھەریەک لە وڵاتەکانی ئەمریکا، کەنەدا، کۆڵۆمبیا، پیرۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، بەرازیل، شیلی، پەناما، ئەرجەنتین، کۆستاریکا و گواتیمالا دانیان ناوە بە خوان گوادیۆدا وەک سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا، دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی ئۆپۆزسیۆندا خۆی وەک سەرۆکی کاتیی ڤەنزوێلا ناساندبوو.