سەردێڕ:

تورکیا.. باوکێک سێ منداڵەکەی لەسەر هێڵی میترۆ بەجێهێشت

باوک و سێ منداڵەکەی
فۆتۆ: میدیاکانی تورکیا
2019-02-02

5576 جار خوێندراوەتەوە

لە شاری ئیستانبوڵ باوکێک سێ منداڵی لەسەر هێڵی ئاسنی میترۆیەک بەجێهێشت و، دوای ماوەیەک لەلایەن تیمەکانی پاراستنی وێستگەکەوە ڕزگارکران.

باوکەکە سێ منداڵەکەی خستووەتە سەر هێڵی ئاسنی وێستگەی میترۆی کۆجاتەپە لە بایرام پاشادا و، نەشیهێشتووە هیچ کەس ڕزگاریان بکات.

پاش چەند خولەکێک کارمەندەکانی پاراستنی وێستگەکە هاتوون و پێش گەیشتنی میترۆکە وزەی وێستگەکەیان بڕیوە و منداڵەکانیان ڕزگارکردووە.

باوکەکە کە وەک دەوترێت نەخۆشیی دەروونی هەیە، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ئەو باوکە لەکاتی گواستنەوەیدا بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش وتوویەتی، "بمبەن و وتەم لێ وەربگرن."

باوکەکە بە تۆمەتی "خستنە مەترسی میترۆکەوە" بە ٢٣٥ لیرەی تورکی سزادرا و منداڵەکانیش بۆ پاراستنیان خرانە ژێر چاودێرییەوە.

ع.ا