سەردێڕ:

دیداری پێکەوەژیان و کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵگە دەستیپێکرد

دیداری پێکەوەژیان و کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵگە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-02-02

1338 جار خوێندراوەتەوە

بە سپۆنسەری دامەزراوەی میدیایی نالیا، دیداری پێکەوەژیان و کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی کۆمەڵگە لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.

دیدارەکە بە بەشداری هەریەک لە مەسعود عەبدولخالق، د. محەمەد حسین پێنجوێنی، د. عارف غەفور و د. ئیدریس کاریتانی بەڕێوەدەچیت.

دیدارەکە لە هۆتێل تایتانیک و بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیست و هاوڵاتیان دەکرێت.

ئیدریس کاریتانی بەشداربووی دیدارەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەم دیدارە کارێکی پیرۆزە و بۆ ئێستا گرنگە، بەتایبەت بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆری ئاین و ئاینزا لە کوردستاندا.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەم دیدارە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشبردنی پێکەوەژیان وەک چۆن لە رابردوودا بە ئاشتی و پێکەوە ژیاوین لەگەڵ یەکتردا.

ع.ا