سەردێڕ:

باوکێك بۆ ڕزگارکردنی کوڕەکەی گازى لە تیمساحێك گرت

فۆتۆ: 
2019-02-01

35825 جار خوێندراوەتەوە

 پیاوێک لە پارێزگای بالاوان لە فلیپین بۆئەوەی کوڕەکەی لە مردن ڕزگاربکات گازی لە تیمساحێکی دڕندە گرت.

ماڵپەڕی"Manila Bulletin"ئاماژەی بەوە کردووە، لەوکاتەی کە کوڕەکەی لەناو ڕووبارێکدا مەلەی کردووە لەگەڵ برا بچووکەکەیدا، لەناکاو تیمساحەکە پەلاماریداوە و ڕایکێشاوە بۆ ناو ئاوەکە.

لەوکاتەدا برا بچووکەکەی بانگی باوکی کردووە و بە دایک و باوکی وتووە کە چی بەسەر براکەی ھاتووە و بە خێرایی باوکی چووە بۆئەوەی ڕزگاری بکات.

لەپێشدا باوکەکە ھەوڵیداوە کە بە دەستی تیمساحەکە لە کوڕەکەی جیابکاتەوە، دواتر بە توندی گازی لێگرتووە و لەژێر دەستیدا دەریھێناوە.

لەوبارەیەوە ڕاوێژکاری پۆلیسی ئەو ناوچەیە وتی، ''ئەو باوکە چەندجارێک گازی لە تیمساحەکە گرتووە لە چەند جێیەکی جیاوازەوە، بۆئەوەی کوڕەکەی لەدەستی ڕزگاربکات.''

تیمساحەکەش بەرگەی گازە بەھێزەکانی باوکەکەی نەگرتووە و بە خێرایی کوڕەکەی بەرداوە و ئەو شوێنەی بەجێھێشتووە، باوکەکەش کوڕەکەی گەیاندووەتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.