سەردێڕ:

​ڤیدیۆی ڕۆیشتنی کەشتییەک بەناو ڕووبارێكی بەستوودا

فۆتۆ: 
2019-02-01

4607 جار خوێندراوەتەوە

گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەرنجڕاکێشی کەشتییەکی ئەمریکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، کە بەناو ڕووبارێکی بەستوودا دەڕوات.

ماڵپەڕی نیویۆرک پۆست ئاماژەی بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی کەشتییەک کردووە، کە بەناو ڕووبارێکی بەستووی شاری شیکاگۆدا دەڕوات.

بەهۆی سەرما و سۆڵەوە، لە هەفتەی ڕابردووەوە ڕووباری شیکاگۆ بەستوویەتی.

پلەی گەرمیی شارەکە دابەزیوە بۆ ٢٣ پلەی سیلیزی ژێر سفر و ئەمەش بووەتەهۆی بەستنی ڕێگاوبان و ڕووباری شارەکە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا، لەکاتی ڕۆیشتنی کەشتییەکە بەناو ڕووبارەکەدا، کەشتییەکە ڕووکەشە بەستووەکەی ڕووبارەکە تێکدەشکێنێت و ڕێگە بۆ خۆی دروستدەکات.

ئەمەش گرتە ڤیدیۆییەکەیە کە بووەتە جێگای سەرنجی زۆربەی بینەرەکانی: