سەردێڕ:

نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ

فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-31

11672 جار خوێندراوەتەوە

دڵ ئەندامێکی سەرەکی جەستەیە و هەر گۆڕانکارییەک لە جەستەدا کاریگەریی لەسەر تەندروستی دڵ دەبێت، پشتگوێخستنی مەترسیی تەندروستی دڵی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژە بە کۆمەڵێک نیشانە دەکات کە دەریدەخەن دڵ کێشەی تەندروستیی هەیە، ئەوانیش:

- بوونی کۆکەی توند و گۆڕینی ڕەنگی بەڵغەم، ئەگەر ڕەنگەکەی پەمەیی بوو ئەوا دڵ کێشەی تەندروستیی هەیە.

  ئاوسانیی قاچەکان، ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی دڵ ئەرکەکانی بەباشی ئەنجام نادات.

- هەستکردن بە تەنگەنەفەسی و خنکان، بەتایبەت لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ڕۆژانەدا هەست بە "دڵە کوتە"ی توند دەکەیت.

- گۆڕینی ڕەنگی پێست بەجۆرێک وەکو کەسێکی ماندوو دەربکەویت، ئەویش بەهۆی نەگەیشتنی خەپلەکانی خوێنە بۆ دڵ.

-تێکچوونی لێدانەکانی دڵ، بوونی کێشە دەروونییەکان وەکو دڵەراوکێی و توڕەیی کاریگەریی لەسەر ماسولکەکانی دڵ دەبێت.

ئـ.فـ