سەردێڕ:

​یەكەم سەرپێچی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا کەی تۆماركراوە؟

فۆتۆ: 
2019-01-31

2008 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە سەدەیەک لەمەوبەر یەکەم سەرپێچی تیژڕەوی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا تۆمارکراوە.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، لەماڵپەڕی فەرمی خۆی، لە بابەتێکدا یەکەم سەرپێچی تیژڕەوی جیهانی خستووەتەڕوو.

لە ساڵی ١٨٩٦ دا یەكەم سەرپێچی تیژڕەوی لە جیهاندا تۆماركراوە، لەو كاتەشەوە سزای شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بووەتە ڕێوشوێنێكی ئاسایی ‌و لە هەموو جیهاندا پەیڕەو دەكرێت.

لەسەرەتای ساڵی ١٨٩٦دا لە وڵاتی بەریتانیا بەپێی یاسا شۆفێر پابەندكرابوو كە ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكانی لەندەن بە خێرایی سێ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا لێبخوڕن ‌و ئاڵایەكیش دەكرا بەئۆتۆمبێلەكانەوە بۆ ئەوەی پیادەكان ئاگاداربكرێنەوە لەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام بوونی هەیە.

لەڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لەندەن ڕوداوێكی مێژوویی بەخۆوە بینی كاتێك یەكەم بازرگانی ئۆتۆمبێل لەو كاتەدا (والتەر ئارنۆڵد) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بێنز)ی بەخێرایی ١٣ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا‌ و بەبێ‌ بوونی ئاڵای تایبەت بە هۆشیاركردنەوەی پیادەكان لەسەر شەقامەكانی لەندەن تاقیدەكردەوە، لەو كاتەدا یەكێك لەپیاوانی پۆلیس ئەو سەرپێچییەی ئارنۆڵدی بینی‌ و بە ماتۆڕسكیلەكەی بۆ ماوەی هەشت كیلۆمەتر دوایكەوت‌ و گرتیەوە ‌و سزای سەرپێچی تیژڕەوی بەبڕی  یەك شیلینگ كە دەكاتە پێنج دۆلار ‌و نیوی ئێستای بەسەریداسەپاند.

دوای ئەو ڕووداوە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە یاساكانی هاتووچۆیان گۆڕی بەجۆرێك كە زۆرترین تیژڕەوی ڕێگە پێدراو ٢٠ كیلۆمەتر بێت لە كاتژمێرێكدا، بەبۆنەی دەركردنی ئەو یاسایەشەوە پێشبڕكێیەكی ئۆتۆمبێل لە لەندەنەوە بۆ شاری برایتۆن ڕێكخرا‌و (والتەر ئارنۆڵد) بەشداری لە پێشبڕكێكەدا كردو‌ و پلەی یەكەمی بەدەست هێنا‌، ئەو پێشبڕكێیە هەموو ساڵێك لەو وڵاتەدا بەڕێوەدەچێت.

ئەم بابەتە لەلایەن مەریوان ئیسماعیلەوە وەرگێڕدراوە و لە ماڵپەڕی سەرەکی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکراوەتەوە.