سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سەگێك ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەبات بۆ لای خاوەنەکەی کە نەخۆشکەوتووە

فۆتۆ: 
2019-01-30

2655 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکى ڤیدیۆیدا دەردەکەوێت سەگێک ڕێنیشاندەری بۆ ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن دەکات بۆ ئەوەى بیگەیەنێتە خاوەنەکەى کە لە هۆش خۆی چووە لە سەر یەکێک لە شەقامەکان.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم ڕووداوە لە ناوچەی شانشی لە چین ڕوویداوە، پاش ئەوەی ئەو خەڵکەی لەوێدا بوون پەیوەندییان بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەوە کردووە، سەگەکە چووەتە سەر شەقامەکە و چاوەڕوانی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی کردووە، کە گەیشتوونەتە سەر شەقامەکە سەگەکە لە پێشییانەوە ڕۆیشتووە و ڕێنیشاندەرییان بووە تا گەیاندوونیەتییە لای خاوەنە نەخۆشەکەی.

لەو بارەیەوە پزیشکەکە وتوویەتی، خاوەنی ئەم سەگە بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر کحولی خواردووەتەوە لەهۆش خۆی چووە.

ئەو کامێرایەی بە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنەکەوە جێگیرکراوە ڕیکۆردی ئەو دیمەنەی کردووە کە تێیدا سەگەکە دەرکەوتووە چۆن خەمی خاوەنەکەیەتی و بووە بە ڕێنیشاندەرێك بۆ خاوەنەکەی، پاش بڵاوبوونەوەی ئەم ڤیدیۆیەش بە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بەکارهێنەران بە فریشتە ناویانبردووە.