سەردێڕ:

وێنە.. باراناو شارێکی تورکیای داپۆشیوە

شاری موڵا دوای بارانێکی زۆر
فۆتۆ: ئەنادۆڵو
2019-01-30

4735 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارانی زۆرەوە بەشێکی زۆری خاکی کشتوکاڵی شاری موڵا کەوتووەتە ژێر ئاوەوە.

بەپێ زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی موڵا، لە شارۆچکەی مەنتەشە و ئوڵا زۆرترین رێژەی باران باریوە.

لە ژمارەیەکی زۆری شارۆچکەکانی سەر شاری موڵادا زەوییە کشتوکاڵییەکان کەوتوونەتە ژێر ئاو.

لە گەڕەکەکانی ئۆرتاکۆی، یاراش و کاراباغڵار بەهۆی ئەوەی رێگاکان بوون بە ژێر ئاوەوە شۆفێران و خەڵک توشی گرفتی هاتوچۆ بوون.

لە شارۆچکەکانی مەنتەشە و ئوڵا بەهۆی بارانەکەوە رووداوی هاتوچۆ روویدا و چەند کەسێک بریندار بوون.

لە شارۆچکەی ئاکیاکاشدا چەند بەلەمێک زیانیان پێگەیشتووە.

ع.ا