سەردێڕ:

لە سعودییە بەهۆی لافاوەوە ١٢ کەس خنکان

لافاوەکەی سعودییە
فۆتۆ: ئاژانسی هەواڵی سعودی (واس)
2019-01-30

7894 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی چوار ڕۆژە وڵاتی سعودییەی گرتووەتەوە ١٢ کەس خنکاون و ٢٧١ کەسی دیکەش ڕزگارکراون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمیی سعودییە (واس)، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتەدا چەند قوربانییەک کەوتوونەتەوە.

ئاژانسەکە راشیگەیاند، زیانێکی زۆر بەر هاوڵاتییان و ناوچەکان کەوتووە.

لە هەرێمی تەبوکی باکوری ڕۆژئاوای سعودییەدا ١٣٧ کەس لە مەترسیی لافاو ڕزگارکراون.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی ڕیازیش، یەکێک لەو کەسانەی لە لافاوەکەدا خنکاوە هاوڵاتی سودانە.

ع.ا