سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار تۆمارێکى دەنگیی سەدام حسێن وەک دەوترێت پێش لەسێدارەدانیەتی بڵاوکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-01-30

139924 جار خوێندراوەتەوە

ڕەغد سەدام حسێن کچە گەورەی سەرۆکی ڕژێمی پێشووی عێراق بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەى نامە و تۆمارە دەنگییەکانی باوکی و ئەمڕۆش تۆمارێکى دەنگیی وەک دەوترێت پێش لەسێدارەدانی سەدام حسێنی بۆ یەکەمجار بڵاوکردووەتەوە.

ڕەغد بۆ یەکەمجار لە ڕێگەى تویتەری خۆیەوە ئەو تۆمارە دەنگییەی بڵاوکردووەتەوە، کە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە و کە لە تۆمارەکەدا سەدام حسێن دۆعا دەکات و ناوی گەلی عێراق دەهێنێت.

هاوکات ئەو کچەى سەدام نامەیەکى بە خەتی باوکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا باس لە خۆشەویستى خۆی بۆ کچەکانی دەکات و، لە مێژووى ٣ی نیسانی ٢٠٠٦دا نوسراوە.

هـ،ڕ