سەردێڕ:

سۆران ... منداڵێک لەشێوەی ماسی لەدایکبوو

فۆتۆ: 
2019-01-30

24240 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێک لەشێوەی ماسی لە قەزای سۆران لەدایکبوو و دوای کاتژمێرێک و نیو گیانی لەدەستدا.

نەخوشخانەى لەدايكبوون و منداڵانى سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، شەوی رابردوو دایکێکی دووگیان سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە و دواتر بەشێوەی سروشتیی منداڵێکی بووە "لە شێوەی ماسی"، واتا تەنها یەک قاچی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای کاتژمێرێک و نیو لە لەدایکبوونی، منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

نەخوشخانەى لەدايكبوون و منداڵانى سۆران زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە ئاشکرانەکردووە و تەنها داوای لە دایکانی دووگیان کردووە، لە ماوەی سکپڕیدا زیاتر سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و کۆرپەکانیان.