سەردێڕ:

پاشای ئیسپانیا گەیشتە بەغدا

فلیپ خوان پابلۆ پاشای ئیسپانیا گەیشتە بەغدا
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-30

4560 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

فلیپ خوان پابلۆ پاشای ئیسپانیا گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆبێتەوە.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا فلیپ خوان پابلۆ ئالفۆنسۆ دێ تۆدۆس لۆس (فلیپی شەشەمی ئیسپانیا) گەیشتووەتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە.

دوای ٤٠ ساڵ ئەوە بۆ یەکەمجارە پاشای ئیسپانیا سەردانی عێراق دەکات.

فلیپ خوان پابلۆ ئالفۆنسۆ دێ تۆدۆس لۆس یان فلیپی شەشەمی ئیسپانیا، ٣٠ کانوونی دووەمی ١٩٦٨ لە مادرید لەدایکبووە و  سێیەمین منداڵی خوان کارلۆسی یەکەم و سۆفیای یۆنان و دانمارکە، لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ بە لەسەرکارلاچوونی  باوکی، بە فەرمی بوو بە پاشای ئیسپانیا.

ش.ق