سەردێڕ:

ورچێکی دڕندە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ ڕزگاردەکات

فۆتۆ: 
2019-01-29

5720 جار خوێندراوەتەوە

لە ناوچەی کرافن لە ویلایەتی کارۆلینای باکور لە ئەمەریکا منداڵێکی بچووك دۆزرایەوە کە ماوەی سێ ڕۆژ بوو لە دارستاندا ونبووبوو.

لەوبارەوە ماڵپەڕی گاردیان ئاماژەی بەوە کردووە، کیسی هاساوی تەمەن سێ ساڵ ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی کانوونی دووەم، لە باخچەی دواوەی ماڵی دایەگەورەیدا یاریی دەکرد لەگەڵ دوو منداڵی دیکەدا و دواتر ونبووە و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دیارنەماوە.

لەو ئێوارەیەدا کە کیسی ونبووە، پلەی گەرما بۆ شەش پلەی سەدی دابەزیووە و، لەو کاتەشدا منداڵەکە جلێکی گەرمی لەبەردا نەبووە تا لەو سەرمایە بیپارێزێت.

پۆلیسی ئەو ناوچەیە لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا بەردەوام بەدوایدا گەڕاوە و نەوەستاوە لە گەڕان.

ڕۆژی پێنجشەممە، کە دەکاتە ٢٤ی کانوونی دووەم، پۆلیس گوێی لە دەنگی منداڵێک بووە لەناو دارستانەکەدا دەگری، کاتێك دۆزییانەوە بینییان گیانی تەڕبووە و سەرمای بووە، بەڵام هیچ برینێك لە جەستەیدا نەبووە جگە لە چەند ڕوشانێکی بچووك.

کیسی بە پۆلیسی وتووە، لەناو دارستاندا هاوڕێیەکی هەبووە کە بە درێژایی کات ئاگاداری بووە، ئەویش ورچێکی گەورەی ڕەش بووە.

دواتر داوایکردووە ئاوی پێبدەن و بیبەنەوە بۆلای دایکی.

لەوبارەیەوە پوری ئەو منداڵە پاش ئەوەی گوێی لە چیرۆکەکە بووە لە زاری منداڵەکەوە باسی لەوە کردووە، "خودا هاوڕێیەکی بۆ ناردووە لەو دۆخەدا یارمەتی بدات، ئەمە موعجیزەیە و ڕوویداوە."

المنطقة التي فقد فيها الطفل موطن للدببة السوداء

‌بەپەلە