سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

فۆتۆ: 
2019-01-28

1032 جار خوێندراوەتەوە

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦١ دۆلار و ٣٣ سەنتە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٥٣ دۆلار و ٣٧ سەنت.

دابەزینی نرخی نەوت بۆ ئەم ئاستە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا نرخی هەر بەرمیلێک لە سەروو ٨٠ دۆلارەوە بوو.

دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە زیادبوونی ئاستی بەرهەمهێنان و ئاسایشی وڵاتانی بەرهەمهێن و ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی بەردین لەلایەن ئەمریکاوە.