سەردێڕ:

دوو تەقینەوە لە قەزای شرگات ​ڕوویاندا

فۆتۆ: 
2019-01-27

1025 جار خوێندراوەتەوە

دوو تەقینەوەی بەھێز قەزای شرگاتی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین ھەژاند و کوژراو برینداری لە هێزە ئەمنییەکان لێکەوتووەتەوە.

سەرچاوەیەکى ئەمنی عێراقی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند،  بۆمبێکى چێنراو کە لە کەناری  شەقامێک دانرابوو تەقیوەتەوە بە کاروانێکى هێزە ئەمنییەکاندا و بەو هۆیەوە  بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان دوو کەس  کوژراون و پێنجی دیکە برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، هەر کەمێک دوای ئەوە  بۆمبێکى تر بە ئۆتۆمبێلێکى هێزە ئەمنییەکاندا تەقیووەتەوە و بەو هۆیەوە دوو کەسیتر  کوژراون  و سێی دیکەش برینداربوون.

چەند تیمێکى هێزە ئەمنییەکانیش بە خێرایی گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکان و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و تا ئێستا سوپا و پۆلیسی عێراقیش هیچ ئامارێکى ووردی بڵاونەکردووەتەوە.