سەردێڕ:

لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسان: دەستگیرکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی پێشێلکردنی یاسایە

فۆتۆ: 
2019-01-27

945 جار خوێندراوەتەوە

 لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاندووە، دەستگیرکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی پێشێلکردنی یاسای

لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی ھەرێم ڕایگەیاندووە، "ئێمە دەسگیرکردن و ھێرشکردن بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان بە پێشێلکردنی یاسای ژمارە ٣٥  ساڵی ٢٠٠٧  ی ڕۆژنامەگەری ھەرێمی کوردستان دادەنێن".

ئەو لیژنەیە ڕاشیگەیاندووە، "داواکارین لایەنە پەیوەندیدارەکان مامەڵەی یاسایی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان بکەن و ھەرچی زووترە کەلووپەلەکان بۆ ڕۆژنامەنووسەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی بگێڕنەوە".

دوێنێ شەممە ٢٦‌/١/٢٠١٩ لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکەی ناحیەی شیلادزێ لە لایەن ھێزە ئەمنیەکانەوە  ھێرش  کرایە سەر تیمەکانی ئێن ئاڕ تی و چەند کاتژمێرێک  دەسگیرکران و و دەست بەسەر کەلوو پەلەکەیاندا گیرا و دواتر ئازادکران.