سەردێڕ:

دادگاى باڵاى فیدراڵى: فرۆشتنى نەوت دەبێت تەنها لەدەستى وەزارەتى نەوتدا بێت

دادگاى باڵاى فیدراڵى: فرۆشتنى نەوت دەبێت تەنها لەدەستى وەزارەتى نەوتدا بێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-26

5192 جار خوێندراوەتەوە

دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق فەرمانیکرد بە هەڵوەشاندنەوەى پەیوەستکردنى کۆمپانیاى نەوتى "سۆمۆ" بە کۆمپانیاى نیشتمانى نەوتەوە و جەختیکردەوە پرۆسەى فرۆشتنى نەوتى عێراق دەبێت تەنها لەدەستى وەزارەتى نەوتى ناوەندیدا بێت.

ئەیاس ساموک وتەبێژى دادگاى باڵاى فیدراڵى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکێک لەو تانانەى کە لە یاساى کۆمپانیاى نیشتمانى نەوت (ژمارە ٤ ساڵى ٢٠١٨) دراون، دەربارەى پەیوەستکردنى کۆمپانیاى فرۆشتنى نەوتى عێراق "سۆمۆ" بوون بە کۆمپانیاى نیشتمانى نەوتەوە، بەڵام دادگاى باڵاى فیدراڵى بڕیاریداوە بە نەگونجانى ئەو پەیوەستکردنە لەگەڵ مادەکانى ١١٠ و  ١١٢ی دەستورى هەمیشەیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێى بڕیارەکەى دادگا دەسەڵاتى فرۆشتنى نەوت دەبێت تەنها لەدەستى وەزارەتى نەوتدا بمێنێتەوە.

ئەیاس ساموک راشیگەیاند، "هەموو ئەو فەرمان و بڕیارانەى لە دادگاى باڵاى فیدراڵییەوە دەردەچن، بنجبڕن و ئەرکى هەموو دەسەڵاتەکانە جێبەجێیان بکەن بەپێى مادەى ٩٤ لە دەستورى هەمیشەیی عێراقدا.

ش.ق