سەردێڕ:

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانانی یەكەمی ڕاگەیاند

پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-26

558 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كۆتاییهاتنی وەرزی یاسادانانی یەكەمی خولی چوارەمی پەرلەمانی ڕاگەیاند.

نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، محەمەد حەلبوسی رایگەیاندووە، ئەمرۆ شەممە (٢٦ی کانونی دووەمی ٢٠١٩) كۆتایی وەرزی یاسادانانی یەكەمە لە ساڵی یاسادانانی یەكەمی خولی چوارەمی پەرلەمانی.

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داواشی لەپەرلەمانتاران كردووە، بەردەوامبن لەسەر پیادەكردنی رۆڵی چاودێریكردنیان لەناو نوسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاكان ، هەروەک بەردەوامیش بن لە پەیوەندی لەگەڵ هاوڵاتییان بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ بۆ زانینی پێداویستیەكانیان.

ش.ق