سەردێڕ:

​​ فیلمێکی کوردی بووە براوەی فیستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی لە بەریتانیا

دەرهێنەر و وێنەگرى فیلمەکە
فۆتۆ: 
2019-01-24

2613 جار خوێندراوەتەوە

کورتە فیلمێکی کوردی بوو بە براوەی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیCKF  لە وڵاتی بەریتانیا و تێیدا خەڵاتی باشترین فیلم و دەرھێنەر و وێنەگری پێبەخشرا.

 فیلمی پێکەنین و بیرچوونەوە کە لە دەرھێنانی ھەوراز محەمەدە، کورتە فیلمێکی کوردیی مێژوویی سیاسییە و باس لە سەرەتای سەدەی بیستەمی ھەرێمی کوردستان دەکات، تیایدا ھەوراز محەمەد دەرھێنەرى فیلمەکە و خەیبەر ڕەفیق وێنەگرەکەى خەڵاتی باشترینیان بۆ فیلمەکە لە فیستیڤاڵەکەدا وەرگرتووە.

 ناوەڕۆکی کورتە فیلمی پێکەنین و بیرچوونەوە، باس لە چایخانەیەک دەکات کە کۆمەڵێک خەڵک بەبێزارییەوە لە چایخانەکەدا دانیشتوون و سەریان ژان دەکات، چونکە بەھۆی بۆردوومانی ھاوپەیمانانەوە چا نەگەیشتووەتە ناوچەکەیان ھۆکاری سەرئێشەکەشیان بۆ نەخواردنەوەی چا دەگەڕێننەوە، دواتر نوێنەرێکی ھاوپەیمانان دێت و لەبەرامبەر پێدانی چا داوای مۆرکردنی پەیماننامەیەکیان لێدەکات بۆ ڕازیبوون بە چوونە سەر عێراق.

 کورتە فیلمی پێکەنین و بیرچوونەوە تاوەکو ئێستا لە چەندین فیستیڤاڵی فیلمدا بەشداریکردووە و چەندین خەڵاتیشی بردووەتەوە، لە ناویشیاندا خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتیCKFلە وڵاتی بەریتانیا‌.

ئ.ر

ڕێوڕەسمى وەرگرتنى خەڵاتى فیلمەکە