سەردێڕ:

​بەهای بیتکۆین بۆ سفر دادەبەزێت

فۆتۆ: 
2019-01-24

6737 جار خوێندراوەتەوە

جێف شوماخەر دامەزرێنەری کۆمپانیای وەبەرهێنەری (BCG Digital Ventures) رایگەیاند، بەهای بیتکۆین بۆ سفر دادەبەزێت، لەگەڵ ئەوەی تەکنۆلۆژیایەکی سەرسوڕهێنەرە بەڵام هیچ بنەمایەکی نییە.

لە ٤٩یەمین کۆڕبەندی ئابوری جیهان کە لە شاری داڤۆسی سوید بەڕێوە دەچێت، تەکنۆلۆژیای نوێ، یەکەی دراوە واتاییەکان و تەکنۆلۆژیاکانی بلۆکچەین گرنگییان پێنەدرا و پەراوێزخراون.

لەگەڵ ئەوەی پێشکەوتنە ئابورییەکان و نیگەرانییەکانی گەورەبوونی قەیرانەکان خاڵی گرنگیپێدانی کۆڕبەندی داڤۆس بوو، بەڵام تەکنۆلۆژیاکانی بلۆکچەین و یەکەی دراوە واتاییەکان لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا مانەوە.

دوای ئەوەی هو ڤان ستینیس گەورە راوێژکاری بانکی ناوەندی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا رۆژی سێشەممە لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی کۆڕبەندەکەدا رایگەیاند، یەکەی دراوە واتاییەکان لە تاقیکردنەوە بنەڕەتییە داراییەکاندا سەرکەوتوو نەبوون، جێف سکوماچەر دامەزرێنەری کۆمپانیای وەبەرهێنەری (BCG Digital Ventures) لە داهاتوودا دابەزینی بەهای بیتکۆینی بۆ سفر راگەیاند و سەرەڕای سەرنجراکێشییەکەی ئاماژەی بە نەبوونی بنەمای دراوەکە کرد.

گرژییە ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و چین و قەیرانی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا لەو هۆکارانەن کە وایانکردووە قسەکردن لەسەر بابەتی دراوە واتاییەکان پەراوێز بخرێت.

ع.ا