سەردێڕ:

دەوڵەمەنترین وڵاتی ئەوروپا نە فڕۆکەخانەی هەیە نە هێڵی شەمەندەفەر

ليختنشتاين
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-24

45706 جار خوێندراوەتەوە

دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم لە سەدەی بیستدا، دەوڵەتی ليختنشتاين، بووە دەوڵەمەندترین دەوڵەتی ئەوروپا، سەرەرای نەبوونی هیچ سامانێکی سروشتی.

میدیا ئەوروپییەکان ڕایانگەیاند، رۆژی چوار شەمە (٢٣کانونی دووەمی ٢٠١٩) وڵاتی ليختنشتاين، ئاهەنگی ٣٠٠ ساڵەی دروست بوونی دەوڵەتەکەیان گێراوە و بە کۆڵینەوەیەکیش ئەمرۆ بووە دەوڵەمەندترین ووڵات لە ئەوروپادا.

ڕوبەری ئەو وڵاتە هێندەی ڕوبەری دورگەی ستاندە لە  شاری نیۆرک و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٤٠هەزار کەس دەبێت، سێ بەشی دانیشتوانەکەی سەر بە وڵاتانی دیکەن.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەوەی ئەم وڵاتە جیا دەکاتەوە لە وڵاتانی تری ناوچەکە، بوونی چەند یاسایەکە بۆ پارێزگاری کردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی  هاوڵاتیانی.

دانیشتوانەکەی رێگەیان پێ نادرێت دارو درەختی دارستانەکان ببرن و وە نابێت لە کاتی پشووەکاندا بە ئاهەنگ کردنیان  پشێوی دروست بکەن و ئارامی هاوڵاتیان تێک بدەن.

لەو وڵاتەدا پشوی وەرزیان بۆ دیاری کراوە کە تایبەت دەکرێت بە وەرزشکردن، وە پشوەکانیش مانگی شوبات یاخود مانگی ئازار دەبێت.

لە وڵاتی ليختنشتاين  فرۆکە خانە و هێڵێ شەمەندەفەر بونی نیە و هاوڵاتیان بە هێڵی پاسەکان هاتوچۆ دەکەن.

د.ن

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت

بە مەبەستی پڕكردنەوەی پێداویستی بازاڕەكانی ناوخۆ و گرنگیدان بە بەرهەمی ناوخۆیی ، هاوردەكردنی مریشك بۆ سلێمانی قەدەغە دەكرێت.

دوای کۆبوونەوەی لیژنەکان لەگەڵ  ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی ئەمڕۆ (پێنج شەممە ٢٤ کانونی دووەمی ٢٠١٩) بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بكرێت كە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەكرێت و هاوردەكردنی مریشكیش قەدەغە بکرێت.

رزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی پرۆژە پەلەوەریەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەكردنی بەرووبومە پەلەوەریەكان كەمكراونەتەوە و هاوردەی مریشكیش لە سەرەتای مانگی شوباتەوە بۆ ماوەی مانگێك بەتەواوی قەدەغە  دەكرێت.

ووتیشی، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا ٧٥٠ هۆڵی پەلەوەری هەیە كە توانای بەرهەمهێنانی ٢٥ بۆ ٣٠ملیۆن مریشكیان هەیە

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرێوبەرایەتی ئاسایش و بازگەكان ئاگادار دەكرێنەوە لەم ماوەیەدا بە هەموو شێوەیەك رێگەنەدەن بە هاوردەكردنی مریشك و لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش چاودێری کۆگاکانی هەڵگرتنی گۆشتی مریشك دەكەن.

وتیشی: بەرێوبەرایەتی ئاسایش و بازگەكان ئاگادار دەكرێنەوە لەم ماوەیەدا بە هەموو شێوەیەك رێگەنەدەن بە هاوردەكردنی مریشك و لایەنە پەیوەندیدارەكان و لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش چاودێری کۆگاکانی هەڵگرتنی گۆشتی مریشك دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە بڕی بەروبومە هاوردەكراوەكان رەچاوی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ و كەمبوونەوەی بەكارهێنان لەوەرزەكاندا كراوە، بۆیە بڕیاردرا بە هاوردەكردنی بڕی ٨٠٠ تۆن ماسی و ٥٠٠ تۆن گۆشتی سور و ٥١٠ تۆن هێلكە و ٥٠٠٠ سەر ڕەشە وڵاخ بۆ مانگی شووبات.

د.ن