سەردێڕ:

دانیشتنى پەڕلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەى حکومەت دواخرا

فۆتۆ: 
2019-01-24

1305 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتنى پەڕلەمان عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراق  بۆ کاتێکی نادیار  دواخرا.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند،  دانیشتنى پەڕلەمان عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەی حکومەتی عێراق  بەئامادەبوونى ١٦٨ ئەندام بۆ ماوەیەکی کەم  دەستیپێکرد و دواتر بۆ کاتێکی نادیار  دواخرا.

ئەمەش لە کاتێکدایە ، هێزە سیاسییەکانی عێراق ناکۆکن لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکان بۆ پۆستە وەزارییەکان و بە تایبەت پۆستەکانی وەزارەتی  بەرگری و ناوخۆ ململانێى و گرژى زۆری دروستکردووە.

سەرەڕای ئەوەی چەند مانگێکە حکومەتى عێراق پێکهێنراوە بەڵام تا ئێستا چوار وەزارەتی کابینەکە ماون پڕکرێنەوە  ئەوانیش وەزارەتەکانی پەروەردە و داد  و بەرگری و ناوخۆن .