سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سرودی هەدەپە بۆ هەڵبژاردن بڵاوکرایەوە

سرودی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-24

3711 جار خوێندراوەتەوە

سرود و ئاوازی پارتی دیموکراسی گەلان (هەدەپە) بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا بڵاوکرایەوە کە بڕیارە ٣١ی ئازاری داهاتوو لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت.

سرودەکەی هەدەپە بە زمانی کوردی و بەزاراوەی کورمانجی ئامادەکراوە و لەکاتی هەڵمەتی بانگەشەکردن و ئاشکراکردنی ناو کاندیدەکانی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا پەخشدەکرێت.

سرودەکەی پارتی دیموکراسی گەلان بە ناوی "هی ئێمەیە" ئامادە کراوە و تیایدا دەوترێت، "کۆڵان و گۆڕەپان و دەشت و شار هی ئێمەن".

ش.ق