سەردێڕ:

یاسای بودجەى ٢٠١٩ی عێراق پەسەندکرا

پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-24

11340 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئار تی، به‌غدا، ئومێد محه‌مه‌د 
پەرلەمانی عێراق  جگە لە چەند مادەیەک سەرجەم مادەکانی پڕۆژە یاسایی بودجەى  ٢٠١٩ی  عێراقی پەسەندکرد.

 پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، لە ئێستادا بە تەواوی پڕۆژە یاساکە پەسەندکراوە و بە شێوەی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و زۆربەی داوکارییەکانی کوردیشی تێدا جێگاکراوەتەوە.

پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، بڕگەى تایبەت بە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم لە پڕۆژەى بودجەى عێراق ک مادەی ١٠ یە پەسەندکراوە و بە پێی ئەو مادەیە ئەگەر حکومەتى هەرێم باپەندیش نەبێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە بەغدا  ئەوا دەبێت بەغدا موچەى فەرمانبەرانی و هەرێم وهێزەکانی پێشمەرگە بنێرێت.

بە پێی  بڕگەی ئەلف لە مادەی ١٠ی بودجە  دەبێت هەرێم ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستى کۆمپانیای سۆمۆ بکات و لە بەرامبەردا  عێراق سەرجە بەشە بودجەى هەرێم رەوانە دەکات کە بریتییە لە ١٢.٦٧ % کۆی گشتى بودجەى عێراق.

لە بڕگەى جیمی مادەکەدا هاتووە، ئەگەر هەرێم پابەند نەبوو بەو بڕگەیەی سەرەوە ئەوا عێراق پشکە هەرێم لە بودجە نانێرێت  جگە لە موچەى فەرمانبەران و هێزەکانی پێشمەرگە.

ئ. ف