سەردێڕ:

کوڕەکەی ڕەغد سەدام حسین لە عودەی خاڵی دەچێت

فۆتۆ: 
2019-01-23

163141 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کوڕەکەی ڕەغدی کچی سەدام بڵاوبوویەوە و چەندین قسە و باسی جیاجیای بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت کە زۆر شێوەی لە عودەیی کوڕە گەورەی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی ڕژێمی پێشووی عێراق دەچێت.

ئەو کوڕەی ڕەغد ناوی عەلی حسێن کاملە، پێشتر باوکی ویستی لە سەدام حسێن جیاببێتەوە و ڕوویکردە وڵاتی ئوردن، دواتر بەهۆی لێبوردنێکی سەدام حسێنەوە گەڕایەوە و لە ساڵی ١٩٩٦ لەلایەن خێزانەکەیەوە کوژرا.

ڕەغد لە هاوسەرگیرییەکەی لەگەڵ حسێن کامل پێنج منداڵی هەیە بە ناوەکانی عەلی و حەریر و وەهج و سەدام و بەنان.

تا ئێستا ڕەغد چەندجارێک لە وڵاتی ئوردنەوە لە میدیاکاندا دەرکەوتووە.