سەردێڕ:

​کەرکوک.. لە ناحیەی ڕیاز ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە

فۆتۆ: 
2019-01-23

961 جار خوێندراوەتەوە

لە ناحیەی ڕیازی سەربە پارێزگای کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا.

ڕاگەیاندنی ئەمنیی سوپای عێراق ڕایگەیاندووە، لەکاتی تێپەڕبوونى بەڕێوەبەری ناحیەی ڕیاز لە بازگەیەکدا، کەسێکى خۆکوژ بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی تەقاندووەتەوە و، بەو هۆیەوە کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، مەبەستى کەسەکە بەڕێوەبەری  ناحیەی ڕیاز بووە، بەڵام لەکاتى تەقینەوەکەدا بە چەند چرکەیەک ئەو بازگەکەی جێهێشتووە و ئۆتۆمبێلەکە تەقیوەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پۆلیسێکی بازگەکە کوژراوە و چەند پۆلیسێکى تریش برینداربوون.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەیەکە چالاکییەکانی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زیادیکردووە و سوپای عێراقیش چەند ئۆپراسیۆنێکى لەو ناوچەیە ئەنجامداوە.