سەردێڕ:

پەرلەمانى عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەدات

پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2019-01-23

2930 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، بەغدا، ئومێد محەمەد

ئەمڕۆ دانیشتنى پەرلەمانى عێراق بەڕێوەدەچێت و بڕیارە پرسی بودجە و کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى بخرێتە ئەجێنداى دانیشتنەکەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى لە بەغدا ئاماژەى بەوەکرد، ئەمڕۆ پەرلەمانى عێراق بۆ پرسی بودجە و دەنگدانى کابینە وەزارییەکەى عادل عەبدولمەهدى کۆدەبێتەوە و دەنگۆى ئەوەش هەیە کە دەنگ لەسەر کاندیدانى وەزارەتى داد و پەروەردە بدرێت.

ڕێبوار کەریم پەرلەمانتارى کورد لە پەرلەمانى عێراق بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، کێشەى کورد لە پڕۆژە یاسای بودجە کۆتایی هاتووە کە ئەگەر هەرێم پابەند نەبێت، بەغدا موچەى فەرمانبەران و پێشمەرگە بنێرێت لەمەشدا مەیلێک هەیە لەلایەن حکومەتى عێراقییەوە کە کێشەکانى لەگەڵ هەرێم کۆتایی پێبهنێت.

سەبارەت بە تەواوکردنى کابینەکەى عادل عەبدولمەهدى ئەو پەرلەمانتارە کوردە پێشبینیکرد تا سبەینێ پرۆژە یاسای بودجە سبەینێ تەواوبکرێت و سبەینێش میوانداریى عادل عەبدولمەهدى دەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە هۆشیار عەبدوڵا ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندبوو، لەڕەشنووسی بودجەى ساڵى ٢٠١٩ دا ئەو بڕگەیە جێگیرکرا کە لە حاڵەتێکدا هەرێم پابەند نەبێت بە ناردنی نەوت، موچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە بنێردرێت و ئەمڕۆش دەخرێتە دانیشتنى پەرلەمانى عێراقەوە.

ئ.ر