سەردێڕ:

هەوڵەکانی ڕزگارکردنی منداڵێک لە چاڵێکی ١٠٧ مەتریدا بەردەوامە

هەوڵەکانی رزگارکردنی منداڵە تەمەن دوو ساڵەکەی ئیسپانیا
فۆتۆ: 
2019-01-22

59714 جار خوێندراوەتەوە

هەوڵەکانی ڕزگارکردنی منداڵێکی دوو ساڵان کە ٩ ڕۆژ پێش ئێستا لە شاری مالاگای ئیسپانیا کەوتبووە چاڵێکەوە بەردەوامە.

نۆ ڕۆژ پێش ئێستا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە هەرێمی شاخاوی تۆتالانی سەربە شاری مالاگا، کەوتە نێو چاڵێکەوە، کە چێوەکەی ٢٥ سانتیمەتر و قوڵییەکەشی ١٠٧ مەترە و بۆ ماوەی ٩ ڕۆژیشە هەوڵی تیمەکان بۆ ڕزگارکردنی بەردەوامە.

دوای ڕووداوەکە دایک و باوکی منداڵەکە پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کرد بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکەیان.

تیمەکەش ڕایگەیاند، بەهۆی قوڵی چاڵەکە، بچووکیی چێوەکەی و سەختی زەوی ناوچەکەوە کارەکانیان بە گرانی بەڕێوەدەچن.

دوای ئەوەی هەوڵی گەشتن بە منداڵەکە سەرکەوتوو نەبوو، (١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩) لە تەنیشت چاڵەکەوە چاڵێکی تر بە قوڵی ٦٠ مەتر هەڵکەندرا، کە گومان دەکرا ئەو قوڵییە بێت کە منداڵەکەی تێدایە، بەڵام بەهۆی سەختی زەوییەکەوە تیمەکە نەیانتوانی بگەن بە منداڵەکە.

بەپێی پلانێکی تیمەکە بڕیارە سبەینێ تیمەکە، کە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ئۆکسجین لە تیوبەکانی پشتیانەوە وەردەگرن بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکە، لە چاڵێکی نوێوە هەوڵی گەشتن بە منداڵەکە بدەن.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی چارەنووسی منداڵەکە، ئایا ماوە یان مردووە و، تاکو ئەم ساتەش بە هیچ ڕێگایەک نەگەشتوون بە منداڵەکە.

ئەم خێزانە کە ساڵی ٢٠١٧ بەهۆی نەخۆشییەوە منداڵە سێ ساڵانەکەیان لەدەستداوە، لە ئێستادا بۆ چارەنووسی منداڵە دوو ساڵانەکەیان لە دۆخێکی دەروونیی سەختدا دەژین.

٢٤ کاتژمێریش هەوڵەکانی ڕزگارکردنی تیمەکە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە ڕاستەوخۆ پەخشدەکرێت.

ع.ا

Parents’ heartbreak as 2-year-old son Julen falls in a deep well in Spain, and rescuers can’t reach him ile ilgili görsel sonucu

İspanya 100 metrelik kuyuya düşen çocuk için ayakta