سەردێڕ:

کۆڕبەندی ئابوریی جیهان دەستپێدەکات

کۆڕبەندی ئابوریی جیهان دەستپێدەکات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2019-01-22

1018 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سەرکردەی بەشێک لە وڵاتانی جیهان و وەبەرهێنەران و کەسانی ئەکادیمی بەشداری لە کۆڕبەندی ئابوری جیهان ناسراو بە داڤۆس دەکەن.

کۆڕبەندەکە بە بەشداری نزیکەی سێ هەزار کەس لە شاری داڤۆسی سویسرا بەڕێوەدەچێت، و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی کارنامەی کۆڕبەندەکە، بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی جیهانی، و پێشوازیکردن لە شۆڕشی دیجیتاڵی و بەڕەنگاربوونەوەی دیاردەی گەرمبوونی زەوی تەوەری سەرەکی کۆڕبەندەکە دەبێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی بەریتانیش، دەیان سەرکردەی جیهان بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا دەکەن، لە نێویشیاندا ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و جوزێپێ کۆنتێ سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و ژایر بۆلسۆنارۆ سەرۆکی نوێی بەڕازیل.

سەرۆکەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی ئاڵۆزی ناوخۆیی وڵاتەکانیانەوە بەشدارییان لە کۆڕبەندەکەدا نەکردووە کەئەوەش کاریگەری لەسەر کۆڕبەندەکە دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی چین بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا ناکات بەهۆی ئەوەی ئابووری وڵاتەکەی بەرەو لاوازبوون چووە، هاوکات سەرۆکی هیندستانیش بەهۆی شکستی پارتەکەی لە هەڵبژاردنی مانگی ڕابردووی وڵاتەکەیدا بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا ناکات.

ش.ق

Image result for Davos 2019: What to watch for at this year’s World Economic Forum