سەردێڕ:

پاڵاوگەى بێجى دەست بە بەرهەمهێنانەوەى بەنزین دەکات

فۆتۆ: 
2019-01-21

963 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە بەرهەمهێنانى بەنزین لە پاڵاوگەى بێجى دەستپێدەکاتەوە، کە لەساڵى ٢٠١٤وە لەلایەن داعشەوە پەکخراوە.

سامر غەزبان وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، دواى دابینکردنى یەکەى نوێ بۆ پاڵاوگەکە و پڕکردنەوەى میلاکاتەکانى، دەتوانرێت بەنزین بەرهەمبهێنێت.

وەزیرى نەوتى عێراق ڕاشیگەیاند، دواى کۆنترۆڵکردنەوەى پاڵاوگەکە لەدەست داعش، لەلایەن هەردوو کۆمپانیاى نەوتى باکور و ناوەڕاستەوە پاڵێوگەکە نۆژەنکراوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەوەى لە ئێستادا کارى لەسەردەکرێت و پشتى پێدەبەسترێت زیادکردنى تواناى بەرهەمهێنانە، چونکە سەرجەمى بەرهەمەکانى دیکەى نەوت بەرهەمدەهێنرێت، جگە لە بەنزین کە لە داهاتوویەکى نزیکدا تەواو دەبێت.

باسى لەوەشکرد، وەزارەت هیچ کەس و لایەنێک تۆمەتبار ناکات بە دزینى ئامێر و کەلوپەلەکانى پاڵاوگەکە، کە لەسەردەمى داعشدا وێرانکرا.

هـ،ڕ