سەردێڕ:

بەرگری شارستانی هەولێر: ئەو ئارایشتگایەی سوتا سیستمی ئاگرکوژێنەوەی وەک پێویست نەبووە

ئارایشتگا سوتاوەکەی هەولێر
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-21

1960 جار خوێندراوەتەوە

روداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بەردەوامن و سوتانی ئارایشتگایەکیش لە هەولێر دوایین رووداوی ئاگركەوتنەوەیە کە بە هۆیەوە تەوای دوكانەكە سوتا، بەرپرسانی بەرگری شارستانیش دەڵێن، سیستمی ئاگركوژێنەوە لە دوكانەکەدا وەكو پێویست نەبووە.

دوکاندارێکیش دەڵێت، هاووڵاتیان تا توشی رووداوی ئاگركەوتنەوە نەبن و زیانیان بەر نەكەوێت نرخی ئامێرەکانی ئاگركوژێنەوە نازانن.

سێبیران یەكێكە لەو بازاڕانەی هەولێر كە لە ساڵی رابردوودا بە هۆی ئاگرکەوتنەوەوە لە شەودا تەواوی بازارەكە سوتاو زیانێكی زۆری مادی بەر خاوەن دوكانەكان كەوت دواتر بازارەكە نۆژەنكرایەوە بەڵام سیستمی ئاگركوژێنەوەی سەردەمیانەی تێدا نیە، وەك دوكاندارێكیش دەلێت، بە هۆی ئەوەی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە نەكراوەتە مەرج بۆ دانانی بۆیە هاووڵاتیان وەكو پێویست داینانێن.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە ئێستادا لە هەوڵدایە  مەرجی نوێ دابنێت بۆ سالی ٢٠١٩ بۆ دانانی سیستمی ئاگركوژێنەوە بە تایبەت لەو بازاڕ و دوكانانەی كە تازە دروست دەكرێن.

ع،ا