سەردێڕ:

ڕێژەی نوێی باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان ئاشکرابوو

باج لەسەر جگەرەی هاوردە بۆ هەرێمی کوردستان زیادکرا
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-20

7759 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی گشتاندنێک کە بۆ سەرجەم خاڵە سنوورییەکان کراوە و بۆ یەکخستنی بڕی ڕەسمی گومرگ، لە سەرجەم خاڵە گومرگییەکانی هەرێم و بەغدا باج لەسەر جگەرە و خواردنەوە  کحولییەکان لە هەرێم بە ڕێژەی ١٠٠ % زیاد دەکات و  لە ١٤ی مانگی داهاتووەوە  بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم دەڵێت، لەبەر زۆری زیانەکانی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان، وەک حکومەتی هەرێم  ئەو باجە زیاد دەکەن و ئەرکی جێبەجێکردنیش خراوەتە ئەستۆی خاڵە گومرگییەکان.

لە ئێستادا داهاتی باج لەسەر ئەو شتومەکانە بە ڕێژەی لە سەدا ٢٥ بۆ حکومەتە و لە سەدا پێنجیش بۆ نەخۆشانی شێرپەنجەیە.

عێراق و هەرێمی کوردستان ١٧٠ جۆر جگەرە لە ٤٠ وڵاتی جیاوازەوە هاوردەی ناو عێراق و هەرێم دەکەن و زۆرترینیان لە ئیمارات و ئەرمەنیا و ڕوسیا و ئۆکرانیاوە دەهێنرێت.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی عیراق و هەرێم لە ساڵی ٢٠١٨ زیاتر لە ٩٠ هەزار تەن جگەرە هاتووەتە عێراق و هەرێمی کوردستان، کە بە بەهای نزیکەی دوو ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و زۆرترینیشیان لەلایەن کۆمپانیا و بازرگانەکانی هەرێمەوە هێنراون، کە لە ٦٤%.

ع.م