سەردێڕ:

تەقینەوەیەک لە عەفرین ڕوویدا

دیمەنی تەقینەوەکەی عفرین
فۆتۆ: میدیا جیهانییەکان
2019-01-20

1701 جار خوێندراوەتەوە

تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان ڕوویدا، و بەپێی زانیارییەکان سێ کوژرا و نۆ بریندار هەیە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە پاسێکی نەفەر هەڵگردا لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا ٣ کەس کوژراون و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندوە، تەقینەوەکە لە چواڕیانی نزیک لە کاوەی حەداد ڕوویداوە و ژمارەی بریندارەکانیش لە بەرزبونەوەدایە و برینی هەندێکیان سەختە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر هێرشی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ سەر عەفرین تێپەڕدەبێت.

٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ سوپای تورکیا لە ژێر ناوی ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتوون هێرشی کردە سەر شاری عەفرین و دوای ٥٨ رۆژ لە بەرخۆدان و بەرگری شەرەڤانان لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ تورکیا و گروپەچەکدارەکانی نزیک لەتورکیا ئەو شارەیان داگیرکرد و نزیکەی ٣٠٠ هەزار دانیشتووی عەفرین ئاوارەبوون.

ئـ. فـ