سەردێڕ:

پۆلیسی سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردن لە پزیشکەکە ڕوونکردنەوە دەدات

لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2019-01-20

25172 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی شەقامی سالم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕووداوەکە بەهۆی دەستشکانەوەی ئۆتۆمبێل بووە.

لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، ئه‌و پزیشكه‌ی شه‌وی ڕابردوو له‌ شه‌قامی سالم هێرشكرایه‌ سه‌ری، له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردووه‌، له‌به‌رامبه‌ردا دادوه‌ر فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ سێ كه‌س‌ ده‌ركردووه‌ به‌پێی‌ ماده‌ی‌ ٤١٣ له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌، هه‌روه‌ها فه‌رمانی‌ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌شی‌ ده‌ركردووه‌.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سەرەتاییەکان، ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌هۆی ده‌ستشكانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه‌ بووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ جه‌ختی لەوەشکردووەتەوە، له‌ئێستادا هێزه‌كانی‌ پۆلیس سه‌رقاڵی گه‌ڕانن بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.

شەوی رابردوو، لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر پزیشکێک و برینداریانکرد، دواتر بەختیار ئەمین بارام پسپۆڕى ئێسک و شکاوی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ٨ و ٣٠ خولەکی شەوی ڕابردوو، لەبەردەم مەڵبەندی یەکێتى لە سلێمانی چوار کەس پەلاماریانداوە و تەقەیان لێکردووە و وتوویانە، "پیاوی کۆسرەت ڕەسوڵن و سەربەون".

ش.ق