سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. نمایشی ئۆتۆمبێل لەسەر بەفری چیای سەفین

فۆتۆ: 
2019-01-20

37399 جار خوێندراوەتەوە

لەکەش و ھەوایەکی سارد و تەماوی ئەمجارە گروپی ئۆفۆرد چیای سەفینیان ھەڵبژارد بۆ ئەنجامدانی نمایشەکانیان و چەندین بەربەستی بەفریان بری کەبەرزیەکەی  زیاتر لە مەتریک دەبوون .بە ئامادەبوونی دەیان تەماشاکەرانی ئەم نمایشە .

یەکێک لە ئەندامانی  گروپەکە  دەڵێت لەساڵی ٢٠٠٨ ژمارەیان ٥ ئەندام بوون کەمیش دەردەکەوتن بەڵام ئیستا ژمارەیان زیاترە لە  ٥٠ ئەندامە و رۆژانی ھەینی دەردەچن و لە زۆربەی  شار و شارۆچکەکانیش نمایشیان ئەنجامداوە.

ھاوڵاتییەک کە زۆربەی کات بە ناوبژیوان بەشداردەبێت دەڵێت ئەم جۆرە یاریانە لە زۆربەی وڵاتانی جیھان بەڕێوەدەچن، بەڵام پێویستە حکومەتی ھەرێم کارئاسانییان بۆ بکات بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامبن.

ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەم یارییە بەکاردەھێنرێن لەلایەن کەسانی شارەزا لەم بوارە دەستکاری دەکرێن و مەرجی سەلامەتیان بۆ دابین دەکرێت  بەڵام زۆربەی کات بەربەستیان بۆ دروست دەبێت لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆ  بەھۆی گۆرانکاری لە ئۆتۆمبیلەکان بۆیە داوادەکەن کە مۆڵەتی تایبەت بەم نمایشەیان پێبدرێت .